AM:10:37:11/02/2025
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تیروپشک
بۆ یارییەکانی قۆناخی 16ی جامی یەکێتی ئینگلتەرا ئەنجامدرا و مانچستەر یونایتد
بەرامبەر فولهام یاری دەکات.
پاش
ئەوە قۆناغی 32ی جامی ئینگلتەرا کۆتایی هاتوو و ناسنامەی یانەکانی قۆناغی داهاتوو
بەتەواوی دەرکەوتن تیروپشکی قۆناغی داهاتوو ڕاکێشراو و چەندی یاری بەهێزی تێدایە
لەوانە پلیمۆس کە توانی لیڤەرپوڵ بکاتە دەرەوەی پاڵەوانێتییەکە بەرامبەر بە
مانچستەر سیتی یاری دەکات و مانچستەر یونایتدیش لە یارییەکی بەهێزدا ڕووبەڕوی
فولهام دەبێتەوە.
لەلایەکیترەوە
برایتۆن و نیوکاسڵ یەکێکتر لە یارییە بەهێزەکان ئەنجام دەدەن و وڵڤەرهامتۆنیش
بەرامبەر بۆرنمۆسی ئیروالا یاری دەکات.
یارییەکان
بەردەوامی هەیە و بێرنلی بەرامبەر پریستن یاری دەکات و کاردیف سیتی و ئەستۆن
ڤێلایش بەرامبەر یەک دەوەستنەوە و لەهەمان کاتدا میلوۆڵ و کریستاڵ پاڵاس یەکێکتر
لە یارییەکان ئەنجام دەدەن.
ئەو
یارییەشی هێشتا بەرامبەرەکەی ئاشکرانەبووە ئیبسویچ تاونەوە چونکە ڕووبەروی براوەی
نۆتینگهام فۆرێست و ئێکستەر دەبێتەوە کە وابڕیارە ئەمشەو یارییەکە ئەنجام بدرێت.
یارییەکانی
ئەو قۆناغە لەیەکی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت و تەنها یەک ڕووبەڕووبونەوە ئەنجام
دەدرێت و براوەیان دەگاتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
جامی
یەکێتی ئینگلتەرا کۆنترین پاڵەوانێتی فەرمی تۆپی پێیە، یانەی مانچێستەر یونایتد
هەڵگری نازناوەکەیە و هەر خۆیشی زۆرترین جار بووەتە پاڵەوان کە 13 جارە، لەدوای
ئەویش ئارسیناڵ دێت بە 10 نازناو.