AM:09:36:11/02/2025
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستی رافینیا بۆ ماوەی دووساڵیتر
نوێ بکاتەوە و پاداشتی ئاستە بەرزەکەی بداتەوە.
رۆژنامەی مۆندۆی کەتەلۆنی ئاماژەی بەوەکردووە بەرپرسانی
بەرشەلۆنە دەیانەوێت سەرجەم ئەستێرەکانی یانەکە و ئەوانەی بوونەتە هۆکاری ئاست
بەرزی تیپەکەیان بۆ ماوەیەکی زیاتر پارێزگارییان لێبکەن.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە یەکێک لەو یاریزانانە
گرنگانەی یانەکە دەیەوێت پاداشتی ئاستە بەرزەکی بداتەوە رافینیایە.
گرێبەستی ئێستای یاریزانەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە لە
هاوینی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت و بارسا دەیەوێت تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2029
ماوەکەی درێژ بکاتەوە.
ئەستێرە بەرزایلییەکە لە ئێستادا تەمەنی 28 ساڵەو
بەرپرسانی بلەوگرانا وای دەبینن دەتوانێت تاوەکوو ماوەیەکی درێژ خزمەتی یانەکەیان
بکات.
رافینیا ماوەی سێ ساڵە بە درێسی بەرشەلۆنەوە یاری دەکات
و لەم وەرزەدا بەشداری 35 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 24 گۆڵ و 15 ئەسیست
تۆماربکات.
- چ.س