PM:11:43:10/02/2025
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینریکی سەرەڕای ئەوەی پێیوایە ئەوان لە پێشترن بۆ
بردنەوە بەڵام دەڵێت برێست مەترسیدارە.
پێش روبەڕوبوونەوەی برێست لە قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنز
لیگ، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان رایگەیاند، برێست یانەیەکی
مەترسیدارە و دەتوانێت لە دوو خولەکدا دوو گۆل تۆماربکات، هەروەها لە رووی بەرگری
و هێرشبەرییەوە زۆر رێخراون.
وتیشی: ئێمە دەزانین
کە ئێمە پاڵێوراوین بۆ سەرکەوتن، بەڵام هیچ بوارێک نییە بۆ زیادەڕۆیی لە
متمانەکردن بە خۆمان، تۆپی پێ پڕە لە سوپرایز و زۆرجاریش پاداشتی باشترین تیپ
ناداتەوە، هەوڵدەدەین سەرکەوتن بەدەستبهێنین بەبێ ئەوەی گرنگی بە یاریی گەڕانەوە
بدەین لە هەفتەی داهاتوودا.
باسی لەوەشکرد، برێست یەکێکە لە باشترین یانەکانی
فەڕەنسا، وەرزی پێشوو ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە و توانای بەدەستهێنانی ئەنجامی
باشی هەیە، یارییەکانی چامپیۆنز لیگیش دەکرێت بە وردەکاری سادە یەکلایبکرێنەوە.
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، ئەشرەف حەکیمی بە تەواوی بۆ
یارییەکە ئامادەیە، وە عوسمان دیمبلی ئاستی لەم وەرزە بۆ هەمووان سەلماندووە و
یاریزانێکی یەکلاکەرەوەیە بە یارمەتی هاوڕێکانی.