رۆدری: زۆر تەماشای یارییەکان ناکەم

PM:09:45:10/02/2025

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆدری دانیپێدانا زۆر تەماشای یارییەکان ناکات وە هەمیشە سوپاسی خوا دەکات بۆ ئەوانەی پێیبەخشیووە.

لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا رۆدری ئەستێرەی ئیسپانی و یانەی مانچستەر سیتی لە نوێترین لێدوانیدا بۆ تۆڕی سکای سپۆرتی ڕاگەیاند، هەمیشە وتویەتی پێکان بەشێکە لە تۆپی پێ و وەرزشوانان بەو بارودۆخانە ڕاهاتوون، ئەو کەسێکی زۆر ئەرێنییە لەم ڕووەوە و هەموو شتێک بە ئاسانی قبوڵ دەکات، وە هەمیشە سوپاسی خودا دەکات بۆ ئەوانەی پێیەبخشیووە و دەشیەوێت لە ساتدا بژیت.

وتیشی: ڕەنگە کاری دیکەش بکەم کە ڕاهاتووم لە کردنی وەک ئەوەی هاتووم سەیری یارییەکی تۆپی پێی ئەمریکی بکەم، یاخود کاتێکی زیاتر لەگەڵ خێزانەکەم بەسەر بەرم و هەوڵبدەم بەشەکانی تری جەستەم باشتر بکەم و بەهێزتر بگەڕێمەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا حەزی لە سەیرکردنی یارییەکانە لە دوورەوە، ڕۆدری وتی: نەخێر، من بە هیچ شێوەیەک لەم کارەدا باش نیم، زیاتر دەمارگیر دەبم و ناتوانم کۆنتڕۆڵی ئەوە بکەم کە چی ڕوودەدات، بەڵام هەمیشە هەوڵدەدەم پشتگیری تیپەکەم بکەم و دیدگاکەمیان پێ بگەیەنم و یارمەتیان بدەم.