PM:03:30:09/02/2025
236 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ
40 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی برایم دیاز تەرخانکردووە بەڵام پێرێز داوای 70 ملیۆن
یۆرۆ دەکات.
بە
پێی ماڵپەڕی دۆن باڵۆنی ئیسپانی، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی ئۆفەرێکی بە بڕی 40
ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ریاڵ مەدرید کردووە بۆ دەستبەرداربوون لە برایم دیاز بەڵام
پێرێز داوای پارەی زیاتری کردووە.
ماڵپەڕەکە
باسی لەوەشکردووە، ریاڵ مەدرید ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ گەنەرز بکات، بەڵام
فلۆرێنتینۆ پێرێز یانە ئینگلیزییەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە بە کەمتر لە 70 ملیۆن
یۆرۆ دەستبەرداری نابن.
سەرچاوەکە
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە لەڕاستیدا برایم دیاز بیر لە ڕۆیشتن بکاتەوە ئەگەر خولەکی
یاریکردنی تەواو بەدەست نەهێنێت، چونکە ئەستێرە مەغریبییەکە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە
چاوەڕێی هەنگاوێک بەرەو پێشەوەیە لە ژیانی تۆپی پێیدا.
دیازی تەمەن 25 ساڵ لەم وەرزەدا لەگەڵ
مێرەنگێ 29 یاری کردووە و سێ گۆڵ و شەش ئەسیستی هەیە، بەڵام بە سەرەکی یاری
پێناکریت و تەنیا 1330 خولەک بەشداری کردووە.
بیلال کاکە