PM:03:03:09/02/2025
304 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فێرمین لە پێناو بەرشەلۆنە مووچەی دوو هێندە
و مانچستەر یونایتد و ئەستۆن ڤێلای رەتکردووەتەوە.
بەگوێرەی
ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، ئاستە
نایابەکەی فێرمین لۆپێز لەگەڵ بەرشەلۆنە وایکردووە ببێتە جێگەی سەرنجی جەندین یانە
ئەوروپا بە تایبەت لە پریمەر لیگەوە.
دوپاتیشیکردەوە،
مەرجی شکاندنی گرێبەستی فێمین لۆپێزی ناوەڕاستکاری بەرشەلۆنە 500 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام یانە ئینگلیزییەکان
هاتوونەتە سەرهێل تا گفتوگۆ بکەن بۆ رێککەوتن لەسەر بڕە پارەیەک.
سپۆرت
ئاشکرایکردووە، مانچستەر یونایتد و ئەستۆن ڤێلا بۆ گواستنەوەی فێرمین پەیوەندییان
بە بەرشەلۆنەوە کردووە و ئامادەن ئۆفەرێک پێشکەش بکەن بە بڕی نزیکەی 70 ملیۆن یۆرۆ
لەگەڵ زیادکردنی موچەکەی بۆ دوو هێندە.
جەختیشیکردووەتەوە،
ئەستێرە ئیسپانییەکە نەیویستووە گوێ لە هیچ کام لەم دوو ئۆفەرانە بگرێت و پێداگری
لەمانەوە لە بەرشەلۆنە دەکات و خۆی بە بەشێک لە پرۆژەی یانەکە دەزانێت.
بیلال کاکە