بەرشەلۆنە ئۆفەرێکی بۆ فرۆشتنی تۆرێس رەتکردووەتەوە

PM:02:23:09/02/2025

256 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە گرێبەستی ئارسناڵی رەتکردووەتەوە سەبارەت بە کڕینی تۆرێس پێشکەشی کرابوو.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لە دوایین ماوەی گواستنەوەی زستانەی مانگی یەکدا نەیتوانیوە گرێبەست لەگەڵ فێران تۆرێسی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە ئەنجام بدات.

گەنەرز لە دوایین وەرزی گواستنەوەدا هەوڵی بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری خۆی دەدا، بەتایبەتی دوای ئەوەی گابرێل خیسوسی هێرشبەری بەڕازیلی تووشی پێکان بوو لە ئەژنۆیدا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئێل ناسیۆناڵی ئیسپانی، فێران تۆرێس لە کاتی بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا لە ڕاداری ئارسناڵدا بووە.

کارگێری یانەی بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی فیران تۆرێسیان بە نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆ دانابوو، بەڵام ئارسناڵ ئامادە نەبوو زیاتر لە 20 ملیۆن یۆرۆ بدات، ئەمەش دواجار بووە هۆی کۆتایی هاتنی هەر دانوستانێک سەبارەت بە گواستنەوەی بۆ یاریگای ئیمارات.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە ئارسناڵ لە هاوینی داهاتوودا بەردەوام دەبێت لە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرە ئیسپانییە و بێ هیوا نەبووە لە کڕینی.

تۆرێس لەگەڵ بلەوگرانا بەشداری 138 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 35 گۆڵ و 16 ئەسیست تۆماربکات.
چ.س