ئایا پیکێ و میسی پەیوەندییان ماوە؟

PM:01:35:09/02/2025

268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیکێ دوپاتیکردەوە میسی هەموو کات هاوڕێی دەبێت و بەرشەلۆنەش بەهرەمەندی زۆری هەیە.

جیرارد پیکێی بەرگریکاری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، پەیوەندی لەگەڵ لیۆنێل میسی لە تەمەنی 13 ساڵییەوە دەستیپێکردووە و ساتی نایابیان بەڕێکردووە و بە دڵخۆشیەوە لە یانەکەدا پێکەوە بوون.

لە وەڵامی پرسیاری بوونی کێشە لە نێوان خۆی و میسی، پیکێ دوپاتیکردەوە کە لیۆ هەمیشە هاوڕێی دەبێت و بە کەسێکی نزیکی خۆی دەزانێت بەڵام لەڕووی پەیوەندی تایبەتی ئێستایانەوە ئەو بابەتێکی ترە و هەر کەسە و بە شێوازی خۆی دەژی.

ئاماژەی بەوەشدا، بەرشەلۆنەی ئێستا زۆر بەهێزە و یاریزانی بەهرەمەندی زۆر زیاتری هەیە لە چاو ریاڵ مەدرید بەڵام کەمێک بەدەست کەم ئەزمونەیەوە دەناڵێنن و پێویستیان بە ئەنجامدانی کاری بە کۆمەڵی زیاترە.

رونیشیکردەوە، بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا بە شێوازێکی نایاب دەستیپێکرد و دواتر کەمێک ئاستیان دابەزی، ریاڵ مەدریدیش تیپێکی پێگەیشتووە بەڵام بەرامبەر بەرشەلۆنە ئازار دەچێژن.

دەشڵێت، خاڵی بەهێزی ریاڵ مەدرید ئەوەیە کە یاریزانەکانی ئەزمونی زۆریان هەیە و کاتێک یاری بە کۆمەڵ ئەنجامدەدەن دەزانن کە چۆن کێبڕکێیەکی دروست بکەن.

خ . ک