مباپێ چەند ئامارێکی نوێی تۆمارکرد

PM:12:30:09/02/2025

352 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ چەند ئامارێکی نوێی تۆمارکرد بە گەیاندنی گۆڵەکانی بە 23 گۆڵ و تا ئێستاش بەشداری 500 گۆڵی کردووە.

کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی و ریاڵ مەدرید لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە خولی ئیسپانیا توانی گۆڵێک بۆ یانەکەی تۆمار بکات لە تایمی دووەمدا.

لەو یارییەدا ئەستێرە فەرەنسیەکە چەندین ئاماری نوێی تۆمارکرد و بووە پێنجەم یاریزان لە مێژووی ریاڵ مەدرید کە بتوانێت لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ ئەو یانەیە زۆرترین گۆڵ تۆمار بکات.

مباپێ لەم وەرزەدا تا ئێستا 23 گۆڵی بۆ ریاڵ مەدرید تۆمارکردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا و لە پلەی پێنجەمی گۆڵکارانی یەک وەرزەی یانەی شاهانەدایە لە دوای هەریەکە لە زامۆرانۆی یەکەم و کریستیانۆ رۆناڵدۆی دووەم و رۆناڵدۆی دیاردەی سێیەم و داڤۆر شوکەری چوارەم.

جگە لەوە ئەستێرە فەرەنسیەکە تا ئەم ساتە لە کارواە وەرزشیەکەیدا لەگەڵ ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان و مۆناکۆ و هەڵبژاردەی فەرەنسا بەشداری 500 گۆڵی کردووە.

مباپێ دووەم گۆڵکاری ساڵی 2025ە لە پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا بە تۆمارکردنی نۆ گۆل لەدوای عوسمان دیمبلی یاریزانی پاریس سان جێرمان کە لە ئەمساڵدا تا ئێستا 13 گۆڵی تۆمارکردووە.

خ . ک