ئینریکی: بەبێ مباپێ باشترین

PM:10:48:06/02/2025

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی رایگەیاند ئامارەکان دەری دەخەن ئاستی یانەکەی بەبێ مباپێ باشترە و ئێستا یارییەکی بە کۆمەڵ ئەنجام دەدەن.

لویس ئینریکی پیش ڕووبەڕوبونەوەی مۆناکۆ وتی ئێستا لەسەر رێگا راستەکەین و پێویستە بەردەوامبین لەسەری، تادەگەینە ئامانجەکەمان.

سەبارەت بە ئاستی دیمبلی وتی ئەو لە ئێستادا لەوپەڕی ئاست بەرزیدایە و یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان هیوادارم بەردەوامبێت لەسەر گۆڵکردن.

راهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەکرد وەرزی رابردوو هەموان بەڕۆشتنی مباپێ دڵتەنگ بوون، بەڵام لە ئێستادا یانەکە بەبێ ئەو یاریزانە رێکخراوتر دەردەکەوێت، یاریزانی زیاتر بەشداری گۆڵەکان دەکەن.

راهێنەرەکە جەختی لەوەکردووە حەکیمی تووشی پێکانێک بووە و بۆ یاری مۆناکۆ لەگەڵیان نابێت.

سەبارەت بە ئاستی کڤاراتیسخیلیا وتی یاریزانێکی نوێیە و دەیەوێت لەگەڵ یانەکەماندا خۆی بگونجێنێت دڵنیام دەتوانێت هاوکارییەکی باشمان بکات.

لە کۆتاییدا باسی لەوەکرد لەڕوی راکردن و خێراییەوە لە ئێستادا یەکێکین لە باشترین یانەکانی جیهان.



چ،س