جامی شای ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە گۆڵبارانی ڤالانسیای کرد و گەیشتە پێش کۆتایی

AM:01:23:07/02/2025

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی شای ئیسپانیا بەرشەلۆنە گۆڵبارانی ڤالانسیای کرد و گەیشتنی بە قۆناغی پێش کۆتایی بەدەستهێنا.
لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ڤالانسیا.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی بەرشەلۆنە بە هێرشبردن دەستیان پێکرد و چوار گۆڵیان تۆمارکرد لە رێگەی فێران تۆرێس سێ گۆڵ و فێرمین لۆپێز.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 59 لامین یامال گۆڵی پێنجەمی بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد، سەرەنجام یارییەکەیان بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
لە هەمان قۆناغ، یانەی ریاڵ سۆسیداد رووبەڕووی ئۆساسۆنا بووەوە و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
بەو ئەنجامانە، بەرشەلۆنە و ریاڵ سۆسیداد گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی، ڤالانسیا و ئۆساسۆنا ماڵئاواییانکرد.
خ . ک