جامی شای ئیسپانیا.. ریاڵ مەدرید لە لیگانێسی بردەوە و گەیشتە پێش کۆتایی

AM:01:04:06/02/2025

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی شا ریاڵ مەدرید بە زەحمەت لە لیگانێسی بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی، ئەمشەویش بەرشەلۆنە یاری هەیە.
لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی لیگانێس یاریکرد.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکەکانی 18 و 25 لوکا مۆدریچ و ئیندریک دوو گۆڵیان بۆ ریاڵ مەدرید تۆمارکرد و دواتر لە خولەکی 39 خوان کروز لیگانێسی کردە خاوەنی گۆڵێک.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 59 خوان کروز ئەنجامەکەی بۆ لیگانێس یەکسانکردەوە بەڵام لە خولەکی 93 گۆنزالۆ گارسیا گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی شاهانە تۆمارکرد.
سەرەنجام ریاڵ مەدرید بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردنەوەی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی، لیگانێسیش ماڵئاواییکرد.
ئەمشەویش لە هەمان قۆناغ، یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی ڤالانسیا دەبێتەوە و براوەیان گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی بەدەستدەهێنێت.
خ . ک