لە خولی سعودییە.. ئیتیحاد براوەبوو

PM:10:12:06/02/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یارییەکانی خولی سعودی ئیتیحاد لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە کۆتا خولەک سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.

لە یارییەکانی هەفتەی 19ی خولی رۆشەنی سعودی یانەی ئیتیحاد بووە میوانی تەعاون و بە دووگۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە.

لەگێمی یەکەمدا هەردوولا بەبەهێزی دەستیان بە یارییەکە کردوو و لە خولەکی 21 عەبدوڵرەحمان عەبود گۆڵی یەکەمی تیپی میوانی تۆمارکرد.

یاری بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 10یەمی کاتی زیادکراوی گێمی یەکەم کاتێک موسا بارۆ گۆڵی یەکسانبوونەوەی خاوەن ماڵی تۆمارکرد.

سەرئەنجام گێمی یەکەم بەم ئەنجامە و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.

لەگێمی دووەمدا ئیتیحاد هێرشەکانی چرکردەوە بۆ ئەوەی بتوانێت گۆڵی دووەم و پێشکەوتن تۆماربکات، بەڵام گۆڵکردن دواکەوت بۆ خولەکی 95 کاتێک کەریم بینزیمە گۆڵێکی کوشندەی تۆمارکرد.

سەرئەنجام یارییە بە دووگۆڵ و بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی ئیتیحاد کۆتایی هات و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 49 خاڵ و لە پلەی یەکەمدایە و تەعاونیش بە 24 خاڵ لە پلەی نۆیەمدایە.

لە یارییەکی تریشدا شەباب گۆڵبارانی خەلیج کردوو و قادسیەش بە دوو گۆڵ لە رائیدی بردەوە.


چ،س