محەمەد سەڵاح و ڤان دایک رازیبوون بە مانەوە لە لیڤەرپوڵ

PM:09:58:05/02/2025

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

محەمەد سەڵاح و ڤان دایک رازیبوون بە مانەوە لە لیڤەرپوڵ تا چەندین ساڵیتر و گەیشتوونەتە رێککەوتن لەگەڵ یانەکەیان.

هەریەکە محەمەد سەڵاحی هێرشبەری میسڕی و ڤێرجیل ڤان دایکی بەرگریکاری هۆڵەندی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی کۆتاییدێت و تا ئەم ساتەش بە فەرمی نوێ نەکراونەتەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، پێگەی ئانفێلد ئیدیشن ئاشكرایکردووە کە ئەو دوو یاریزانە رازیبوون بە مانەوە لە یانەی لیڤەرپوڵ و گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکەیان نوێکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای چەندین کۆبونەوە و ئەنجامدانی گفتوگۆی چڕ هەردوو یاریزانەکە لەگەڵ کارگێڕی لیڤەرپوڵ لەسەر کۆی مەرجەکانی نێوانیان رێککەوتون و هەردووکیان لە پریمەر لیگ دەمێننەوە.

دەشڵێت، هۆکاری رانەگەیاندی گرێبەستە نوێیەکەی ئەو دوو یاریزانە لەلایەن لیڤەرپوڵەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو یانەیە دەیانەوێت ئەلیکساندەر ئارنۆڵدیش رازیبکەن بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و لەو کاتەدا مانەوەی هەر سێ یاریزانەکە پێکەوە ئاشكرا بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەکان باسیان لەوە دەکرد کە سندوقی وەبەرهێنانی سعودی هەوڵێکی زۆر دەدات تا محەمەد سەڵاح بگوازێتەوە یەکێک لە یانە گەورەکانی خولی وڵاتەکەیان، یانەی ریاڵ مەدریدیش ئامانجی ئەوەیە لە هاوینی ئەمساڵدا بە گرێبەستێکی ئازاد ئارنۆڵد بگوازێتەوە.
خ . ک