PM:09:27:05/02/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەی نەسڕ ئاهەنگی
ساڵیادیلەدایکبوونی
رۆناڵدۆی کردەوە و یاریزانەکەش دوپاتیکردەوە جوانترین دیاری بردنەوەی یاری
داهاتووە.
یانەی نەسڕی سعودی ئاهەنگی
ساڵیادی لەدایکبوونی 40 ساڵەی بۆ ئەستێرەی پورتوگالی یانەکەیان کریستیانۆ رۆناڵدۆ
ئەنجامدا.
رۆناڵدۆش سوپاسی یانەکەی
کرد و بە یاریزانانی هاوڕێی وت کە جوانترین دیاری لەلایەن ئەوانەوە کە پێشکەشی
بکەن بردنەوەی یاری داهاتوویانە لە خولی سعودیە.
دواتر ئەو یاریزانە
لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵ 11ی پورتوگال رایگەیاند، تا ئەم ساتە بەردەوامە لە
یاریکردن و لە منداڵیەوە خولیای بۆ تۆپی پێ هەبووە، ئێستاش دوای 20 ساڵ بەردەوام
بوون تۆپی پێی خۆشدەوێت.
رۆناڵدۆ وتی، هەموومان
ئەو راستیە دەزانین کاتێک تەمەنت دەبێتە 40 ساڵ دەبێت بیر لە ژیانێکی تر بکەیتەوە
کە دووربێت لە تۆپی پێ، بە هیچ شێوەیەکیش گرنگی بە نازناوی مۆندیال نادەم و ئەوەی
ئامانجم بووە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەم بەدەستمهێناوە بەڵام ئەگەر توانای
جەستەییم باش بوو ئەوا بە دڵنیاییەوە بەشداری مۆندیالی داهاتوو دەکەم.
خ . ک