PM:10:34:04/02/2025
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سندوقی
وەبەرهێنانی سعودی دەیەوێت دی یۆنگ لە هاوینی داهاتوودا بگوازێتەوە وڵاتەکەیان و
گرێبەستێکی باشیان بۆ ئامادەکردووە.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی
ئیسپانیا ئاماژەیان بەوە کردووە، فرێنکی دی یۆنگ، یاریزانی هۆڵەندی، ئەستێرە هێڵی
ناوەڕاستی بلەوگرانا، سەرنجی سعودیەکانی بۆخۆی راکێشاوە و ئامادەن لە هاوینی
داهاتوودا گرێبەستی فەرمی پێشکەش بکەن.
ڕۆژنامەی
سپۆرت ڕایگەیاندووە، ئەو یاریزانە هۆڵەندییە هەمیشە دوودڵ بووە لە جێهێشتنی یانە کەتەلۆنییەکە،
بەردەوامیش یانە گەورەکانی ئەوروپا بەتایبەت پاریس سان جێرمان و مانچستەر یونایتد
ئارەزوی خۆیان بۆ گواستنەوەی نیشانداوە و ئێستایش سعودییەکان ئەو ئامانجەیان هەیە.
فرێنکی دی
یۆنگ لە هاوینی 2019 لە یانەی ئەیاکس ئەمستردامەوە بە بڕی 86 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی
بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردووە، جارێک نازناوی خولی ئیسپانی و جارێک جامی شای ئیسپانیا
و دوو جار جامی سوپەری ئیسپانیا لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە و ئاستێکی تارادەیەک
باشی پێشکەشکردووە.
چ،س