PM:09:53:04/02/2025
72 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتێتا
ئاماژەی بەوەکرد گرنگترین کار پێویستە بیکەن پێشخستنی تیپەکەیانە بەم کۆمەڵە
یاریزانەی ئێستا لەبەردەستیدایە.
میکێل ئارتێتا
لە لێدوانێکیدا پێش ڕووبەڕوبونەوەی نیوکاسڵ وتی ویستمان یاریزان بگوازینەوە و
بەتایبەت لەو پێگانەی پێویستمانە بەڵام سەرکەوتوونەبوین.
ڕاهێنەرەکەی
ئارسناڵ لە درێژەی قسەکانیدا وتی گرنگترین شت ئەوەیە کە بەردەوام بین لە پێشخستنی
تیپەکە، هەروەها بەردەوام بین لە باشترکردنی تاکەکانی ناو تیپەکە چونکە ئەوانەن کە
هەمانە بناغەی یانەکەن.
ئارتێتا باسی لە ڕکابەریکردنی پریمەرلیگ کردوو
وتی بە هەموو توانامانەوە تاوەکوو کۆتا هەفتە ڕکابەری دەکەین، هەرگیز بێ هیوانابین
لە بردنەوەی نازناوەکە.
لە کۆتاییدا ئەوەی
ئاشکراکرد دڵخۆشە لە یانەی ئارسناڵ ئامانجی ئەوەیە بۆ زۆرترین ماوە خزمەتی ئەو
یانەیە بکات، هەرگیزبەدەست نەهێنانی نازناو وای لێنکات بڕیاری جێهێشتنی گەنەرز
بدات.
چ،س