میلان دوو ئەستێرە بەڕێدەکات

PM:10:45:28/02/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میلان لە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری تیۆ هێرناندێز و ماینان دەبێت لە پێناو ئەوەی بێبەرامبەر یانەکە جێنەهێڵن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگەی دازن، یانەی میلان سیاسەتێکی نوێی توند پەیڕەو دەکات، ئەوەش هەڕەشەی رۆیشتنی دوو ئەستێرەی فەرەنسی تیپەکە دەکات لە هاوینی داهاتوو.

پێگەکە ئاماژەی بەوەکردووە، مۆنکاندا، بەڕێوەبەری وەرزشی میلان رایگەیاندووە، کارگێڕی یانەکە ڕێگە بە هیچ یاریزانێک نادات بە گواستنەوەی بێبەرامبەر بڕوات، ئەوەش دەرگای رۆیشتن بەڕووی تیۆ هێرناندیز و مایک ماینان دەکاتەوە.

روونیکردووەتەوە، گرێبەستی ئەو دوو یاریزانە لە هاوینی 2026 تەواو دەبێت، ئەوەش وادەکات میلان لە هاوینی داهاتوو بە بڕێک پارەی کەم دەستبەرداریان ببێت لەپێناو ئەوەی بێبەرامبەر یانەکە جێنەهێڵن.

تیۆی بەرگریکار تەمەنی 27 ساڵە و لە هاوینی 2019 لە ریاڵ مەدریدەوە روویکردە رۆسۆنێری، سەبارەت بە ماینانی گۆڵچیش تەمەنی 29 ساڵە و لە لیلی فەرەنسییەوە پەیوەندی بە میلانەوە کردووە.
بیلال کاکە