خولی ئەڵمانیا.. بایرن میونشن لە شتوتگارتی بردەوە

AM:12:30:01/03/2025

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا بایرن میونشن بردنەوەی بەسەر شتوتگارت بەدەستهێنا و پێشەنگی ریزبەندی بەهێزترکرد.
لە دەستپێکی یارییەکانی هەفتەی 24ی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی شتوتگارت.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 34 ئەنخێلۆ ستیلێر گۆڵێکی بۆ شتوتگارت تۆمارکرد و دواتر لە خولەکی 45 مایکل ئۆلیسێ ئەنجامەکەی بۆ بایرن یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 64 و 92 لیۆن گۆرێتسکا و کینگسلی کۆمان دوو گۆڵی تریان بۆ بایرن میونشن تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
خ . ک