AM:11:43:31/01/2025
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەتڵانتا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ماڵدینی دەستپێکردووە و دەیانەوێت بیکەن
بە جێگرەوەی لووکمان.
ماڵدینی لە ساڵی 2024 بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە مۆنزاوە کرد، ئاستە باشەکەی
وایکرد بەڕێوەبەرانی یانەکە ڕازی بکەن و گرێبەستەکەی لەگەڵیان بکات بە هەمیشەی و
بەمەش میلانی بەجێهێشت.
لە ئێستاشدا ئاستە نایابەکەی یاریزانە تەمەن 23 ساڵانەکە سەرنجی بەڕێوەبەرانی ئەتڵانتای ڕاکێشاوە،
ئەمەش وایکرد لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەست بە دانوستانەکان بکەن بۆ گواستنەوەی لەم
زستانەدا، وە سەرچاوە نزیکەکانی یانەکە دەڵێن ماڵدینی بە تەواوی نزیکە لە بێرگامۆ.
ئاتالانتا سەرەتا پلانی دانابوو لە گواستنەوەی
هاوینی داهاتوودا هەوڵ بۆ گواستنەوەی دانیێڵ ماڵدینی بدەن، بەڵام پێکانەکەی ئەدیمۆلا
لووکمان وایکرد پێش ئەو ماوەیە هەوڵەکانیان دەستپێبکەن.
جیانلوکا دی مارزیۆش ئاماژەی بەوە کردووە، ماڵدینی بە خواستن پەیوەندی بە یانەی
ئەتڵانتا دەکات تا کۆتایی ئەم وەرزە، دوای ئەوە گرێبەستێکی هەمیشەیی لەگەڵ یانەکەی
واژۆ دەکات.