پۆستیکۆگلۆ باسی یاریزانە لاوەکانی دەکات

PM:01:29:31/01/2025

68 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پۆستیکۆگلۆ رایگەیاند یاریزانە لاوەکانی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن و دڵخۆشە بەوەی گۆڵیان تۆمارکردووە.

پاش بردنەوەی تۆتنهام لە قۆناغی یەکەمی یۆرۆپالیگ ئانجی پۆستیکۆگلۆی راهێنەری سپێرز لە لێدوانێکدا وتی لەم چەند یارییەی رابردوودا ئاستێکی باشمان پێشکەشنەکردووە و چەندین هەڵەمان ئەنجامداوە، دڵخۆشم توانیمان بردنەوە بەدەستبهێنین.

وتیشی هیوادارم ئەم سەرکەوتنە کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی یاری داهاتوومان دروست بکات و بەردەوامبین لە بردنەوە.

راهێنەرە ئوسترالییەکە ئەوەی ئاشکراکرد سێ یاریزانی لاوییان گۆڵیان تۆمارکردووە و ئەوەش هەستێکی خۆشی پێبەخشیوە و دڵنیایە دەتوانن لە یارییەکانی داهاتوویشدا گۆڵ تۆماربکەن.

لەدرێژەی قسەکانیدا راهێنەرەکەی تۆتنهام وتیشی نابێت بوەستین لە کارکردن و پێکانە زۆرەکان کاریگەریمان لەسەر دروست بکات، بەڵکوو بەردەوام دەبین و دەجەنگین بۆ سەرکەوتن.

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد خاوەن یاریزانی باشە و دەتوانن کاری گەورە ئەنجام بدەن و دڵنایە بەبەهێزی دەگەرێنەوە ریزی پلەکانی پێشەوەی خولی ئینگلتەرا.



چ،س