AM:10:56:31/01/2025
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمۆریم جەختی لەسەر ئەوە کردەوە ئاسانبوونی یارییەکانی داهاتوویان سودی
هەیە بۆیان و ستایشی ماینۆشی کرد.
پاش بردنەوەیان لە ستیوا بوخارست و سەرکەوتنیان بەشێوەیەکی راستەوخۆ بۆ
قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ، رۆبن ئەمۆریمی راهێنەری مانچستەر یونایتد رایگەیاند،
یارییەکەیان زۆر بەباشی کۆنترۆڵ کردووە بەڵام دەبێت ئەوەش لەبەرچاو بگرن ئەو یانەیەی
بەرامبەریان ئاستیان وەک یانەکانی پریمەر لیگ نییە، لەبەر ئەوەش دەبێت لەگەڵ یانە
بەهێزەکانیش ئەو ئاستە بەرزە پێشکەش بکەن.
باسی لەوەشکرد، ئاسانبوونی یارییەکانی داهاتوویان لە بردنەوە گرنگترە بۆ
ئەوان، چونکە کاتێکی پێویستیان دەبێت بۆ راهینان کردن و گەڕانەوەی توانای جەستەی
یاریزانەکانیان.
وتیشی: ماینۆ لە پێگەیەکی جیاوازدا یاری دەکرد و ئازادیی زیاتری لە کرداردا
هەبوو، وە لە گۆڵەکە نزیکتر بوو و توانی یارییەکە بگۆڕێت، زیاتر چێژی لە یاریکردن
لەم پۆستەدا دەبینی.
باسی لەوەشکرد، بە زووی دەست بە راهێنانەکانیان دەکەنەوە تاوەکو بەتەواوی
خۆیان ئامادە بکەن و بۆ یاری رۆژی یەکشەممە کێشەیان نەبێت.