ریاڵ مەدرید 10 یاریزانی رەتکردووەتەوە

PM:07:37:29/01/2025

1136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید 10 یاریزانی رەتکردووەتەوە کە بیانگوازێتەوە و هیچ گرێبەستێک ئەنجام نادات.

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەم وەرزەدا بە دەست پێکانی زۆری یاریزانەکانیەوە دەناڵێنێت بە تایبەت لە هێڵی بەرگریدا و چاوەڕێ دەکرا لە مێرکاتۆی زستانەی ئێستادا لانی کەم دوو گرێبەستی نوێ ئیمزابکات.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، لەنێو یانەی ریاڵ مەدرید بە هیچ شێوەیەک گفتوگۆی گواستنەوەی یاریزانی نوێ نەکراوە و دڵنیان پێکهاتەی ئێستای یانەکەیان توانای زۆری هەیە.

مارکا ئاماژەی بەوەداوە، تەنانەت کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەی شاهانە ئاگاداری ئەوە بووە کە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید بیریان لە ئەنجامدانی گرێبەستی نوێ نەکردووەتەوە.

رونیشیکردووەتەوە، یانەی شاهانە هەرچەندە یەک ئامانجیان هەبووە ئەویش ئەلیکساندەر ئارنۆڵد بووە بەڵام پێیانباشترە لە هاوینی ئەمساڵدا و بە گرێبەستێکی ئازاد پەلکێشی ریزەکانی یانەکەیانی بکەن.

لەلایەکی ترەوە، فابریزیۆ رۆمانۆی شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دوپاتیکردەوە کە ریاڵ مەدرید ئیمزاکردنی گرێبەستی لەگەڵ 10 یاریزان رەتکردووەتەوە لە کاتێکدا خۆیان پێشکەشی یانە ئیسپانییەکە کردووە تا درێسی ئەو یانەیە بپۆشن.

خ . ک