گواردیۆلا: رووبەڕووبوونەوەی بایرن یان ریاڵ قورس دەبێت

PM:01:38:30/01/2025

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا: رووبەڕووبوونەوەی بایرن یان ریاڵ قورس دەبێت بەڵام دڵنیایە دەتوانن شتێک بکەن.

پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی ئینگلیزی دوای بردنەوەیان لە کلوب بروجی بەلجیکی دوپاتیکردەوە، لە تایمی دووەمدا رۆحی تیپەکە بەرزبووەوە، توانیان بگەنە پلە ئۆف، ئەوەش شتێکی باشە.

وتیشی: یاریکردن بەرامبەر بایرن میونشن یان ڕیاڵ مەدرید بەڕاستی قورس دەبێت، بەڵام یارییەکە لە ماوەی دوو هەفتەدا ئەنجام دەدرێت، لەم ماوەیەشدا هەندێک یاریزان دەگەڕێنەوە گرێبەستە نوێیەکانیش بەشداری دەکەن.

جەختیشیکردەوە، دڵنیایە هەوڵ دەدەن، لە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یان بایرن میونشندا کێشە دروست دەکەن دڵنیایە دەتوانن شتێک بکەن، چونکە ئەم یاریزانانەی ئێستای توانای تایبەتیان هەیە.

دەشڵێت: کاتی ئەوە هاتووە چێژ لە پاڵاوتنەکان وەربگرین و دەبینین کە تیروپشکەکە چیمان بۆ دەهێنێت، وەرزەکە بۆ ئێمە جێگیر نییە، دوای یارییەکەی کلوب بروجیش هەستمان بە ئاسوودەیی کرد.
بیلال کاکە