PM:06:23:29/01/2025
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرکوزن
دەیەوێت گرێبەستی ئەلۆنسۆ نوێ بکاتەوە و بۆماوەیەکی زیاتر لە ئەرکی سەرپەرشتیکردنی
یانەکەیان بیهێڵنەوە.
رۆژنامەی
بێڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی بایەر لیڤەرکوزن دەیانەوێت
یانەکەیان بەردەوامبێت لە ڕکابەریکردنی نازناوەکان و ئەو کەسانەی هۆکارن لە
باشتربوونی ئاستی یانەکەیان پارێزگارییان لێبکەن.
سەرچاوەکە
بڵاویکردووەتەوە لیڤەرکوزن باش دەزانێت بردنەوەی نازناوی خولی ئەڵمانی و
ڕکابەریکردن لەسەر پلەکانی پێشەوەی چامپیۆنزلیگ چابی ئەلۆنسۆ هۆکارەکەیەتی.
لەهەمان کاتدا
دروستکردنی کۆمەلێک ئەستێرە بۆ یانەکە بەهەمان شێوەیە بۆئەو راهێنەرە ئیسپانییە
دەگەرێتەوە.
بێڵد باسی
لەوەکردووە یانەکە دەیەوێت ئەلۆنسۆ رازی بکەن بۆماوەیەکی درێژ لە ئەرکەکەی
بەردەوامبێت و بیر لە هیچ یانەیەکیتر نەکاتەوە، بەتایبەت ریاڵ مەدرید.
گرێبەستی
راهێنەرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە لە هاوینی ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت و
ئامانجی یانەکە نوێ کردنەوەیەتی تاوەکوو ساڵی 2028.
چابی ئەلۆنسۆ
لەگەڵ یانەی بایەر لیڤەرکوزن لەم وەرزەدا سەرپەرشتی 30 یاری کردووە و لەوماوەیەدا
توانیوێتی لە 20 یاریدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
چ.س