PM:04:53:30/01/2025
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان یونایتد ئامادەیە
گارناچۆ بە چێڵسی بدات بەرامبەر نکۆنکۆ و بڕێک پارە لە کۆتا رۆژی مێرکاتۆدا.
رۆژنامەی زە
ئەتلەتیک بڵاویکردەوە، تا ئەم ساتەش مانەوەی ئەلیخاندرۆ گارناچۆی هێرشبەری
ئەرجەنتینی لە یانەی مانچستەر یونایتد مسۆگەر نییە بەهۆی گرنگی پێدانی لەلایەن
چەند یانەیەکی ترەوە.
زە ئەتلەتیک ئاشکرایکردووە،
کارگێڕی یانەی چێڵسی چاودێری وردی بارودۆخی گارناچۆ دەکەن و بەنیازن لە دوایین
رۆژەکانی مێرکاتۆی زستانەدا بیگوازنەوە ریزەکانی یانەکەیان.
ئاماژەی بەوەشداوە،
بەرپرسانی مانچستەر یونایتد لارییان نابێت لە فرۆشتنی گارناچۆ بە یانەی چێڵسی
بەڵام داوای بڕێک پارە و کریستۆفەر نکۆنکۆ دەکەن بەرامبەر پێدانی هێرشبەرە
ئەرجەنتینییەکە پێیان.
دەشڵێت، لە ماوەی
رابردوودا یانی ناپۆلی بڕی 40 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی مان یونایتد کرد بەرامبەر
فرۆشتنی گارناچۆ پێیان بەڵام رازی نەبوون و داوای بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.
خ . ک