PM:05:40:29/01/2025
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کارڤاخاڵ
بەشداری جامی جیهانی یانەکان دەکات کە وابڕیارە لە هاوینی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.
پاش ئەوەی
دانی کارڤاخاڵی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید تووشی پێکانێکی سەخت هات و ئەم وەرزە
بۆئەو یاریزانە کۆتایی هات لە ئێستادا لە قۆناغی چاکبوونەوەدایە.
تۆڕی ریلیڤیۆی
ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە یاریزانەکە زۆربەباشی قۆناغەکانی چاکبوونەوە تێدەپەرێنێت
و تەنانەت پزیشکەکانی یانەکە تووشی سەرسوڕمان بوون لە کاردانەوەی جەستەی
یاریزانەکە، هەرگیز بڕوایان نەبووە بەو ماوەیە بتوانێت بگاتە ئەو چارەسەرانەیە.
سەرچاوەکە
ئاماژەی بەوەکردووە یاریزانەکە لەم چەند هەفتەیەدا دەست دەکاتەوە بەراکردن و ئەوەش
بە مانای ئەوەدێت نیوە زیاتری قۆناغەکانی چارەسەرکردنی تێپەراندووە.
ئامانجی دانی
بەشداری کردنە لە جامی جیهانی یانەکان کە وابڕیارە لە هاوینی داهاتوودا ئەنجام
بدرێت.
ئەوەی جێگەی
سەرنجە دەنگۆی گواستنەوەی ئارنۆڵد بۆ ریاڵ مەدرید تادێت زیاتر دەبێت، لەساتی
روودانی ئەم گرێبەستە مەترسی لەسەر پێگەی کارڤاخاڵ دروست دەکات، هەربۆیە ئەستێرە
ئیسپانییەکە دەیەوێت جامی جیهانی یانەکان بکاتە دەرفەتێک بۆدووبارە بەدەستهێنانەوەی
متمانەی بەرپرسانی یانەکەی.
چ.س