PM:02:16:27/01/2025
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بێشکتاش
لەسەرداوای سۆڵشایەر دەیانەوێت راشفۆرد و کاسیمێرۆ بگوازنەوە ریزەکانیان.
رۆژنامەی ئاس
بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی بێشکتاشی تورکی دەیانەوێت پاش ئەوەی لەگەڵ
سۆڵشایەر رێککەوتن بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان بگرێتە ئەستۆ،
بڕیاریانداوە چەند یاریزانێکی بۆ بگوازنەوە لە پێناو ئەوەی بتوانێت رکابەری
بردنەوەی نازناوەکان بکات.
سەرچاوەکە
بڵاویکردووەتەوە لەسەرداوای راهێنەرەکە یانەکە بڕیاریداوە بچێتە کێبەرکێی کڕینی راشفۆرد
بەڵام بە پێی زانیارییەکان ئەو یاریزانە راستەوخۆ یاریکردنی لە خولی تورکی
رەتکردووەتەوە.
رۆژنامە
ئیسپانیەکە ئەوەی ئاشکراکردووە بژاردەی دووەمی بێشکتاش کارلۆس کاسیمێرۆیە و ئەو
یانەیە دەیەوێت لەم زستانەدا سوود لە بەراوێزخستنی وەربگرێت لەلایەن ئامۆریمی راهێنەری
مانچستەریونایتد و بیگوازێتەوە.
ئەوەی جێگەی
سەرنجە هێشتا ئەستێرە بەرازیلییەکە وەڵامی بەرپرسانی یانە تورکییەکەی نەداوەتەوە، بەڵام
ئەگەر زۆرە بەم گرێبەستە رازی ببێت، بەتایبەت کاتێک سۆڵشایەری راهێنەری پیشووی مان
یونایتد داوای گواستنەوەی کردووە.
چ.س