PM:11:17:28/01/2025
204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەکانی
نیوکاسڵ و ئیڤەرتۆن ئارەزووی گواستنەوەی پۆگبا دەکەن کە لە ئێستادا بێ یانەیە.
تۆڕی سکای
سپۆرت بڵاویکردووەتەوە ئاستە بەرزەکەی پۆڵ پۆگبا لە رابردوودا پێشکەشیکردووە
بووەتە هۆکاری ئەوەی چەند یانەیەک هەوڵی گواستنەوەی بدەن، بەتایبەت لە ئێستادا بێ
یانەیە.
سەرچاوەکە
بڵاویکردووەتەوە نیوکاسڵ ئامانجی ئەوەیە لەم وەرزەدا یەکێک بێت لەو یانانەی لە
پلەکانی پێشەوەدابێت، هەربۆیە دەیەوێت ریزەکانی بەهێزتربکات و بۆئەم مەبەستە هەوڵی
رازیکردنی پۆگبا دەدەن.
لەهەمان کاتدا
ئیڤەرتۆن دەیەوێت بگەرێتەوە ریزی یانە باشەکانی پریمەرلیگ و گواستنەوەی پۆڵ پۆگبا
بەدەستپێکی ئەو هەنگاوە دادەنێت.
ئەستێرە
فەرەنسییەکە پاش ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤانتۆس
هەڵوەشاندەوە، لە ئێستادا بێ یانەیە و هەر یانەیەک بیەوێت دەتوانێت گفتوگۆی لەگەڵدا
ئەنجام بدات و بیگوازێتەوە ریزەکانی.
پۆگبا
ئاشنایەتییەکی باشی بە پریمەرلیگ هەیە و پێشتر یاری بۆ یانەی مانچستەریونایتد
کردووە و ئاستێکی تارادەیەک باشی پیشکەشکردووە.
چ.س