PM:10:41:28/01/2025
252 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەڕێوبەری
کارگێری یانەی سانتۆس گەرانەوەی نەیماری پاش 12 ساڵ دابڕان بۆ ریزەکانی راگەیاند.
یانەی سانتۆسی
بەڕازیلی بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ نیمار دا سیلڤای بەڕازیلی، ئەستێرەی پێشووی هیلال
لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستادا ڕاگەیاند.
یانەی هیلالی سعودی پێشتر لە مانگی یەکدا هەڵوەشاندنەوەی
گرێبەستەکەی لەگەڵ نەیمار ڕاگەیاند، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی لابردنی ناوی لە لیستی
ناوخۆیی تیپەکە بۆ وەرزی 2024-2025.
بەڕێوبەری دەستەی کارگێڕی یانەی سانتۆسی بەڕازیلی
لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا ئاماژەی بەوەکردووە، جارێکی دیکە نەیمار دال سێلڤا گەڕاوەتەوە
بۆ تیپەکەی، دوای زیاتر لە 12 ساڵ دوورکەوتنەوە.
سەرۆکی یانەی
سانتۆس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گرتەیەکی ڤیدیۆیی گەڕانەوەی
نەیمار بۆ یانە بەڕازیلییەکە بڵاوکردەوە و بە بەکارهێنانی گرتە کۆنەکانی ئەو کاتەی
یاریزانەکە لەگەڵ تیپەکەدا بوو.
سەرۆکی یانە بەڕازیلییەکە
وتی پێدەچێت دوێنێبێت، کات هێندە خێرا دەڕوات، کاتی ئەوە هاتووە چیرۆکە نوێیەکەمان
بنیات بنێینەوە لەگەڵ کوڕی یانەکەمان.
چ.س