PM:09:56:28/01/2025
328 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی
دووپاتیکردەوە تەنها بۆ بردنەوە بەرامبەر برێست یاری دەکەین و بیر لە هیچ
ئەنجامێکتر ناکەینەوە.
کارلۆ
ئەنچیلۆتی پێش یارییە گرنگەکەیان لەم هەفتەی چامپیۆنزلیگ ئاماژەی بەوەکرد، مباپێ
یاریزانێکی گرنگی پلانەکانێتی و راستە کاتی زۆری ویست بۆئەوەی لەگەڵ هاورێکانیدا
بگونجێت بەڵام بە هەوڵ ماندووبونی خۆی ئێستا یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان و هیوای
بەردەوامی بۆ دەخوازم.
وتیشی
برێست یانەیەکی باشە و هێرشبەری باشیان هەیە و دڵنیام لەوەی یارییەکی قورس دەبێت،
چونکە وەک ئێمە هەوڵی سەرکەوتن دەدەن.
راهێنەرە ئیتاڵییەکە ئەوەی ئاشکراکرد تەنها بۆ بردنەوە
بەرامبەر یانە فەرەنسییەکە یاری دەکەن و بیر لە هیچ ئەنجامێکتر ناکەنەوە.
ئەنچیلۆتی وتیشی ئێمە هەوڵ دەدەین لەم وەرزەدا رکابەری
سەرجەم نازناوەکان بکەین و وەرزێکی نایاب بەڕێبکەین.
لەکۆتاییدا کارلۆ ئەنچیلۆتی ئاماژەی بەوەکرد خشتەی
یارییەکان زۆر چڕە بەڵام پێویستە خۆمانی لەگەڵدا رابهێنین و بەردەوامبین سەڕەڕای
لەدەستدانی یاریزانە گرنگەکان، چونکە یەکێکین لەو یانانەی زۆرترین یاریزانمان
تووشی پێکان دەبێت.
چ.س