PM:09:18:28/01/2025
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئاستۆن
ڤیلا دەیەوێت فێلیکس لە چێڵسییەوە بگوازێتەوە بەمەبەستی بەهێزکردنی ریزەکانیان.
یانەی
ئەستۆن ڤێلا دەیەوێت بەسەرکردایەتی ئۆنای ئیمیری راهێنەر دەستکەوتی گرنگ بەدەست
بهێنن، بۆ ئەم مەبەستە هەوڵی گواستنەوەی چەند یاریزانێک دەدەن.
فابریزیۆ
رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئاستۆن ڤیلا دەیەوێت جواو فیلێکسی ئەستێرەی
یانەی چێڵسی لەم زستانەدا بگوازێتەوە.
هاوینی رابردوو ئەو یاریزانە پۆرتوگاڵییە
بەرامبەر 46 ملیۆن پاوەند لە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە روویکردە ریزەکانی بلووز، ئەستۆن
ڤیلا پەیوەندیی بە خۆرخێ مێندێز بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکەوە کردووە بۆ ئەوەی
بیگوازێتەوە ریزەکانی.
ئەستێرە
پورتوگالییەکە تەمەنی 25ساڵەو ئێستا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان نرخی 30 ملیۆن
یۆرۆیە و لەگەڵ بلووز دەرفەتی یاریکردنی کەمە، لە پرێمەرلیگ تەنیا 363 خولەک یاریی
کردووە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەم وەرزە بەشداریی 20 یاریی کردووە و حەوت گۆڵ
و دوو ئەسیستیشی تۆمارکردووە.
چ.س