ئینزاگی باسی رکابەرەکانیان دەکات

PM:01:29:27/01/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینزاگی رایگەیاند دەست خۆشی لە یاریزانەکانی دەکات پاش ئەو بردنەوە گرنگەی بەدەستیان هێنا و ستایشی کورسی یەدەگی یانەکەی دەکات.

سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری یانەی ئینتەر میلان رایگەیاند ئاستی یاریزانەکانی جێگەی دڵخۆشییە و بەتایبەت ئەو یاریزانانەی کەمترین خولەک یاری دەکەن.

وتیشی من بەختم هەیە خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی باشم و لەهەمان کاتدا کورسییەکی یەدەگی بەهێزم هەیە هەرکات یارییان پێبکەم دڵنیام جیاوازی دروست دەکەن.

راهێنەرەکە باسی لەوەکرد ئەم وەرزە ناپۆلی و ئەتڵانتا یارییەکی نایاب ئەنجام دەدەن و خاوەن راهێنەری باشن دڵنیایە ركابەرییان لە بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵیا ئەو دوو یانەیەیە.

سیمیۆنی ئینزاگی ئەوەی ئاشکراکرد لیچی زۆر بەتوندی یارییان کرد بەڵام بە ئەنجامدانی یاری بە کۆمەڵ توانیان سێ خاڵەکە ببنەوە.

لەکۆتایدا راهێنەرەکەی ئینتەر میلان ئاماژەی بەوەکرد هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ بردنەوەی ئەو نازناوانەی تێیدا بەشدارن و تاکۆتایی رکابەری دەکەین.



چ.س