PM:12:22:27/01/2025
400 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانینا لاتۆرێ
هاوڕێی میسی رایگەیاند لیۆ پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی دەگەرێتەوە بەرشەلۆنە.
ئەستێرە
ئەرجەنتینییەکە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بڕیاری وازهێنانی
لە تۆپی پێی ئەوروپا داوە و چووەتە ئەمریکا بۆ بەدەستهێنانی ئەزموونی یاریکردن لە
خولی تۆپی پێی و ئەو وڵاتە لەگەڵ یانەی ئینتەر میامی.
گرێبەستی میسی لەگەڵ میامی تا کۆتایی ساڵی 2025
بەردەوام دەبێت، بەڵام پێدەچێت یاریزانەکە بەنیازی ئەوە بێت لەگەڵ خێزانەکەی ئەمریکا
بەجێبهێڵێت و بگەڕێتەوە ئیسپانیا هەرکاتێک گرێبەستەکەی تەواو ببێت.
یانینا لاتۆرێ، هاوڕێی مێسی
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئۆلی ئەرجەنتینی وتی لیۆنێل میسی پێی راگەیاندووم
کە کاتێک کارەکانی لە میامی تەواو دەکات، هەرچەندە لەم شارە دڵخۆشە، بەڵام ئەمریکا
بەجێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە.
هاورێکەی لیۆ
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا مێسی باسی لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی
کردووە و وتی نەخێر و شوێنی ئەو لە بەرشەلۆنەیە.
هێشتا دیار نییە
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بەنیازە وەک یاریزانێک بگەڕێتەوە بارسا یان نا، بەڵام پێدەچێت
بڕیاری جێهێشتنی ئینتەر میامی دابێت لە پاش تەواوبوونی ماوەی گرێبەستەکەی.
چ.س