PM:11:26:27/01/2025
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دی یۆنگ بڕیاریداوە لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە و یانەکە جێناهێڵێت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی فێرناندۆ پۆلۆ لە رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ، فرێنكی دی یۆنگ بڕیاریداوە لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ دەكاتەوە.
ڕۆژانامەکە باسی لەوەشکردووە، ئەستێرە هۆڵەندیەكە خۆشی دەیەوێت لە یانەكەی بمێنێتەوە و نایەوێت ریزەكانی بارشە جێبهێڵێت و تەواوی یاریزانەکانی یانەکەش خواستی مانەوەی ئەستێرەکەیان هەیە.
دی یۆنگ لە هاوینی ساڵی 2019 لە ریزەكانی ئەیاكسەوە بە بەهای 86 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە كرد و گرێبەستی ئێستای لەگەڵ یانەکە ساڵی 2026 بەسەردەچێت.
جێی باسە، فرانکی 27 ساڵان لەم وەرزە بەشداری 19 یاریی كردووە و خاوەنی دوو گۆڵ و ئەسیستێکە، گرێبستەکەشی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.