PM:09:46:27/01/2025
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆیشتنی تالیسکا لە نەسڕ یەکلایبوەتەوە و جۆن دوران و بۆنیفاس وەک جێگرەوەی باس دەکرێن.
ئەندەرسۆن تالیسکای بەڕازیلی دوای چوار ساڵ ریزەکانی نەسڕی سعودییەی بەجێهێشت و پاش ئەوەی وێنەی خۆی بڵاوکردەوە لە نێو فڕۆکەیە و گەشتی تورکیا دەکات بۆ رووکردنە یانەی فەنەرباخچە، ئەمەش بەو مانایە دێت کە ئێستا یانەکەی سعودییە پێویستی بە گواستنەوەی هێرشبەرێک هەیە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا باس لەوەدەکرا، یانە سعودییەکە لەگەڵ جۆن دوران لە گفتوگۆدایە، بەڵام ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە کە ڤیکتۆر بۆنیفاسی هێرشبەری یانەی لیڤەرکوزنیش یەکێکە لە ئامانجەکانیان.
بەپێی میدیاکانی ئەڵمانیا بایەر لیڤەرکوزن لەسەر خواستی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری یانەکە ئامادە نییە ئەستێرەکەی بفرۆشێت چونکە راهێنەرەکە پێیوایە ئەگەر لە گواستنەوەی زستانە یاریزانەکە لەدەستبدەن ئەوە هاوسەنگی تیپەکەی تێکدەچێت، نەسڕیش زیاتر خواستی لەسەر گواستنەوەی دورانی کۆڵەمبییە بەڵام ئەستۆن ڤێلاش نایەوێت یاریزانەکە بفرۆشێت.
ئەگەر نەسڕ لە مانگی یەکدا هێرشبەرێک نەگوازێتەوە و چاوەڕێی هاوین بکات ئەوا دەبێت ستیفانۆ پیۆلی لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزەدا کریستیانۆ وەک تاکە هێرشبەر بەکاربهێنێت و بژاردەکانی وەک ئەنخێل و ئۆتاڤیۆ و سادیۆ مانێ بەکاربهێنێت لە پشتیەوە.