بەرشەلۆنە پلانی تازە پەیڕەو دەکات

PM:11:43:26/01/2025

372 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە بڕیاریداوە لەمەودوا بەهای شکاندنی گرێبەستی یاریزانەکانی ئاشکرا نەکات. 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، یانەیبەرشەلۆنە بڕیاریداوە لەمەودوا بەهای بڕگەی شکاندن لەگرێبەستی هیچ یاریزانێکی تیپەکەدا ئاشکرا نەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرشەلۆنە دەستیکردووە بە جێبەجێکردنیئەم بڕیارە و لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ڕۆناڵد ئاراوخۆ تا ساڵی 2031 وجیرارد مارتن تا ساڵی 2028 پەیڕەویکرد.

ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، بلاوگرانا پێیوایە ئەم زانیارییانە کاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕی گواستنەوەی  یانەکە دروست دەکات، لە بەرامبەردا ئەگەر یانەیەک بیەوێت یاریزانێکی بگوازێتەوە دەبێت پرسیار لە خۆیان بکات.

رۆژنامە ئیسپانییەکە دەشڵێت: هەمیشە ئەگەری ئەوە هەیە یاریزانەکانی بەرشەلۆنە ئەو زانیاریانە بداتە لایەنی سێیەم و ئەمەش شتێکە کەیانە کەتەلۆنییەکە ناتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات.