PM:05:14:22/01/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێدری و ئاراوخۆ
لەگەڵ بەرشەلۆنە گەیشتونەتە رێککەوتن و گرێبەستەکانیان تا 2030 نوێدەکەنەوە.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی
ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی بەرشەلۆنە گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ دوو ئەستێرەی
یانەکەی مەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان.
موندۆ
ئاشكرایکردووە، هەریەکە لە رۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکار و پێدری ئەستێرەی ناوەڕاست
ئیمزایان لەسەر گرێبەستە نوێیەکانیان کردووە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە و لەو یانەیە
دەمێننەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە،
گرێبەستە نوێیەکانی ئەو دوو یاریزانە تا ساڵی 2030 دەبێت و مەرجی
هەڵوەشاندنەوەشیان زیاد دەکریت تا دووریانبخەنەوە لە هەوڵی یانەکانی تر.
دوپاتیکردووەتەوە
کە لە چەند رۆژی داهاتوودا بە فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو دوو یاریزانە
رادەگەیەنرێت و چاوەڕێش دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتووشدا گرێبەستی گاڤی
نوێبکرێتەوە.
خ . ک