PM:08:36:22/01/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میلان بە رێژەیەکی
زۆر نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەی والکەر بە خواستنی شەش مانگ.
لە چەند رۆژی
رابردوودا، رۆژنامەکان باسیان لە داهاتووی کایل والکەری بەرگریکاری ئینگلزی کردووە
و ناویان بە چەند یانەیەکەوە بەستووەتەوە بەتایبەت دوای ئەوەی کە ئەو یاریزانە
داوای رۆیشتنی لە یانەی مانچستەر سیتی کردبوو.
فابریزیۆ رۆمانۆی
پەیامنێری سکای سپۆرت ئاشکرایکرد، والکەر لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان گەیشتووەتە
رێککەوتنی کۆتایی و لە نزیکترین کاتدا پەیوەندی بەو یانەیەوە دەکات.
فابریزیۆ ئاماژەی
بەوەداوە، بەرپرسانی یانە ئیتاڵیەکە لەگەڵ بەرگریکارە ئینگلیزیەکە لەسەر کۆی مەرجە
تاکە کەسییەکان گەیشتونەتە رێککەوتن و لە ئێستادا تەنها رەزامەندی کۆتایی مان سیتی
ماوە.
دەشڵێت، چوونی
والکەر بۆ میلان بە خواستنی شەش مانگە و دواتر میلان دەتوانێت بەرامبەر بڕی پێنج
ملیۆن یۆرۆ بیگوازێتەوە بەڵام ئەو مەرجەش ناچاری نییە، جگە لەوەش کۆی مووچەکەی لەو
شەش مانگەدا لەسەر یانە ئیتاڵیەکە دەبێت، لە نزیکترین کاتیشدا گەیشتی ئیتاڵیا
دەکات بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان.
رونیکردووەتەوە کە
بەرپرسانی میلان بەڵێنیان بە والکەر داوا دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی ئەگەر
گرێبەستەکەیان کردە هەمیشەیی ئەوا تا ساڵی 2027 دەبێت.
خ . ک