PM:03:39:22/01/2025
68 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گرێبەستی عەلی حەمادی
لەگەڵ وێس برۆمیچ ئالبیۆن شکستیهێناوە و
یاریزانەکە لە ئیپسویچ دەمێنێتەوە.
پێشتر ماڵپەڕی
بێرمینگهام ورڵدی ئینگلیزیرایگەیاندبوو، عەلی حەمادی هێرشبەری عێراقی لەگەڵ یانەی وێس برۆمیچ
ئالبیۆن گەیشتووەتە رێککەوتن و بە خواستن
تا کۆتایی ئەم وەرزە روودەکاتە یانەکەی چامپیۆنشیپ، وە پشکنینە پزیشکییەکانی
تێپەڕاندووە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی
تۆڕە ئینگلیزییەکە، وابڕیاربووە عەلی 22 ساڵان بەبڕی سێ ملیۆن یۆرۆ لە ئیپسویچ تاونەوە بەشێوەیەکی خواستن رووبکاتە
ریزەکانی وێست برۆمیچ.
بەڵام لە ئێستادا بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی ئێست
ئانگلیانی بەریتانی، وێست برۆمیچ داوای کردووە بەیەکجاریی گرێبەست لەگەڵ حەمادی
واژۆ بکات و گرێبەستەکەی بە خواستن نەبێت، بەڵام راهێنەری ئیپسویچ تاونیش
رەتیکردووەتەوە ئامادەبێت بەیەکجاریی دەستبەرداری حەمادی بێت و گواستنەوەکە
شکستیهێناوە.
عەلی حەمادی وەرزی رابردوو لە ریزەکانی وێمبڵدۆنەوە پەیوەندی
بە ئیسپویچ کرد، بەڵام
لەگەڵ یانەکە بەتەواوی خۆی نەگونجاندووە و نەیتوانیوە جێگەی خۆی بکاتەوە لە
پێکهاتەی سەرەکی یانەکە.