PM:04:53:18/01/2025
320 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یاریزانانی ریاڵ
مەدرید پشتگیری چوامینی دەکەن و بە کەسێکی ئازا ناوی دەبەن سەرەڕای رەخنە زۆرەکان.
تۆڕی ریلیڤیۆ
بڵاویکردەوە، هەرچەندە ئۆرلین چوامینی ناوەڕاستکاری ریاڵ مەدرید لە ماوەی
رابردوودا رووبەرووی رەخنەی زۆری هاندەرانی یانەکەی بووەتەوە بەڵام لە نێو
یانەکەدا پشتگیری زۆری دەکرێت.
تۆڕەکە ئاماژەی
بەوەداوە کە کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی شاهانە تا ئەم ساتەش سەرسامە بە
تواناکانی چوامینی و دڵنیایە لەوەی کە یەکێکە لە پێگە سەرەکییەکانی پێکهاتەکەی.
نوسیویشیەتی،
یاریزانانی ریاڵ مەدرید لەناو خۆیاندا یاریزانە فەرەنسییەکە بە کەسێکی ئازا دەبینن
چونکە سەرەڕای رەخنە و دژایەتی زۆر بەڵام کەسایەتیەکی بەهێزی هەیە و بەردەوامە لە
کارەکانی بە بێ هیچ دوو دڵیەک.
دەشڵێت هەریەکە لە
کیلیان مباپێ و مۆدریچ و رۆدریگۆ و رۆدیگێر و ئالابا و ڤینیسیۆس و برایم دیاز لەو
یاریزانانەن کە لە ژووری جلگۆڕین بەردەوام پشتگیری ئەو یاریزانەیان کردووە.
خ . ک