PM:07:16:13/01/2025
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مۆتا روبەڕوبوونەوەی ئەتڵانتای بە قورس
ناوبرد و یارینەکردنی چەند یاریزانێکیشی راگەیاند.
پێش روبەڕوبوونەوەی ئەتڵانتا، تیاگۆ مۆتای
راهێنەری یۆڤانتۆس رایگەیاند، لە یاری دێربی براوە نەبوون و ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانی
ئەوان و هاندەرەکانیان، بەڵام ئێستا سەرنجیان لەسەر یاری ئەتڵانتایە کە ئەو یانەیە
ئەم وەرزە ئاستێکی نایابیان پێشکەش کردووە.
سەبارەت بە پێکانەکانیان وتی: هێشتا بەبێ گلیسۆن بریمەر و خوان کابال و میلیک و چیچۆ کۆنسێساو یاری
دەکەین، هەروەها لە کۆتا مەشقەکاندا بارودۆخی دوسان ڤلاهۆڤیچ هەڵدەسەنگێندرێت.
مۆتا مافی بە هاندەرانی یانەکەیدا کە دڵگرانن
لە ئەنجامەکانی یانەکە و لەو بارەیشەوە رایگەیاند، مافی تەواویان پێدەدات چونکە
خۆشیان لە ئاستی خۆیان رازی نین بەڵام دڵنیان لەو رێگەیەی پێیدا دەڕۆن و بەرەو
باشتر بوون دەچن.
لەبارەی ئاستی یەڵدز وتی: هێشتا زۆر گەنجە بەڵام بە خێرایی گەشە دەکات،
دڵخۆشم کە لە تیپەکەدا هەیە و کوالیتییەکی نایابی هەیە، بەڵام دەبێت بەم شێوەیە بەردەوام
بێت، وە یاریزانێکە هەمیشە ئامادەیە و ئەمەش یەکێکە لە سیفەتە گرنگەکانی.