گواردیۆلا: پێویستمان بە گواستنەوەی یاریزان هەیە

PM:06:15:13/01/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا نەیشاردەوە پێویستیان بە گواستنەوەی یاریزان هەیە و هێشتاش دڵنیانییە گەڕانەتەوە سەر ئاستی خۆیان یان نا.

پێش روبەڕوبوونەوەی برینفۆرد، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی سەبارەت بە بابەتی واڵکەر کە داوای رۆیشتنی کردبوو رایگەیاند، هیچ بڕیارێکی لەسەر یاریپێکردن و نەکردنی واڵکەر نەداوە بەڵام بارودۆخی یاریزانەکە هەر وەک پێشووە و هیچ شتێک نەگۆڕاوە.

لەبارەی گەڕانەوەیان بۆ رێچکەی بردنەوەکان وتی: سێ یاریمان بردەوە لەسەریەک، پێش ئەمە تەنانەت سەرکەوتنێکیش مەحاڵ بوو، ئێستا سێ یاریمان بردووەتەوە و ئەوەش یارمەتیدەرمانە، بەڵام راستییەکە ئەوەیە کە لە دوایین یاری بەرامبەر تیپێک بە جیاوازییەکی زۆر سەرکەوتنمان بەدەستهێنا بەهۆی جیاوازی نێوان پریمەرلیگ و ئاستی ئەوان و هۆکاری تر، لەبەر ئەوەش هێشتا دەبێت چاوەڕێ بکەین و بزانین ئایا ئێمە ئەو سیتییەین کە پێویستە بین، بەڵام ڕۆحییەتی تیپەکە باشترە.

پیپ رەتیشیکردەوە رێکەوتنیان لەگەڵ عەبدولقادر خۆسانۆف ئەنجامدابێت تا ئێستا، نەشیشاردەوە پێویستیان بە گواستنەوەی یاریزان هەیە چونکە تووشی کێشە بوونە بە تایبەت لە هێڵی بەرگریدا، ئەوەش وایکردووە لەم زستانە و لەو هاوینیش بیر لە گواستنەوەی یاریزان بکەنەوە.