سلۆت باسی نۆنۆ سانتۆ دەکات

PM:04:38:13/01/2025

72 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سڵۆت رایگەیاند یاریکردن بەرامبەر نۆتینگهام بەردەوام قورس دەبێت و چونکە خاوەن راهێنەرێکی باشن.

لە کۆبوونەوەی رۆژنامەنووسی پێش ڕووبەڕووبونەوەی نۆتینگهام فۆرێست سڵۆتی راهێنەری لیڤەرپوڵ، وتی هەڵسەنگاندنی ریزبەندی یانەیەک پێویستە لە کۆتایی وەرزەکەدا ئەنجام بدرێت بەڵام ئەوەی نۆتینگهام کردوویەتی ئەنجامێکی نایابە.

راهێنەرەکە وتیشی پێشبینی دەکەم هۆدسۆن ئۆدۆی و ئیلانگا ئاستێکی بەرز بەرامبەرمان پێشکەش بکەن هەربۆیە پێویستە لەسەرمان بە وریاییەوە بەرامبەریان مامەڵە بکەین.

ئارنی سڵۆت لەدرێژەی قسەکانیدا ئەوەی ئاشکراکرد کۆتایی یارییان بەرامبەر نۆتینگهام زۆرقورسبووە و توشی سەختیان کردوونەتەوە، هەربۆیە دەبێت مامەڵەیەکی دروستر بەرامبەرییان ئەنجام بدەین.

سڵۆت بەردەوامبوو لە قسەکانی وتی نۆنۆ سانتۆ کارێکی باشە و بۆ نۆتینگهام فۆرێست ئەنجامداوە و بەڵام لەبەرامبەردا پارەی باشیشی خەرج کردووە، تاگەشتووە بەم ئاستە باشە.

لە کۆتاییدا راهێنەرە هۆڵەندییە دووپاتی کردەوە هەوڵ دەدەن لەسەرجەم یارییەکان بردنەوە بەدەست بهێنین و بەزووی سێ خاڵی یارییەکە یەکلای بکەنەوە.