ئایا یوڤی چاوی لە گواستنەوەی ئاراوخۆیە؟

PM:07:41:10/01/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس ئۆفەری پێشکەش بە ئاراوخۆ کردووە بەڵام یاریزانەکە بەرشەلۆنەی لە لەپێشینەی کارەکانی داناوە.

ئەندرێس ئیسپینۆسا، بەڕێوبەری کارەکانی ڕۆناڵد ئاراوخۆی ئۆرۆگوایی و بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە، دانی بەوەدانا کە یۆڤانتۆس ئارەزووی زۆر هەیە بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە.
ئەندرێس لە میانی لێدوانەکانیدا کە ماڵپەڕی تۆتۆ میرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: لە مانگی یەکدا چەندین ئۆفەرم وەرگرتووە، گرنگترینیان لە یۆڤانتۆسەوە بووە بەڵام تا ئێستا ئاراوخۆ بڕیاری کۆتایی نەداوە.

باسی لەوەشکردووە، لەگەڵ ئاراوخۆ سەبارەت بە ئۆفەرەکان قسەی کردووە و یاریزانەکە بەرشەلۆنەی خستووتە پێشینەی کارەکانی بەڵام داهاتوو هەموو شتێک رووندەکاتەوە.

جیا لەوەش تۆتۆ میرکاتۆ باسی لەوەکردووە، جگە لە خانمە پیرەکە یانەی ئارسناڵی ئینگلیزیش هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە ئۆرۆگواییەکە لە هاوینی داهاتوودا.
بیلال کاکە