پاریس ئەسێنسیۆی شۆککرد!

PM:10:33:10/01/2025

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس سان جێرمان ناوی ئەسینسیۆی خستووەتە نێو ئەو ناوانەی بەنیازە دەستبەرداریان ببێت.

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی فەرەنسا پلانی بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان و لویس ئینریکی ڕاهێنەری ئەو یانەیان ئاشکراکرد لەم ماوەی گواستنەوەی زستانەدا.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، پاریس سان جێرمان بەنیازە لە ماوەی مانگی یەکدا بە دوو یان سێ گرێبەستی نایاب ڕیزەکانی تیپەکەی تۆکمەتر و بەهێزتر بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە ڕاندال کۆلۆ موانی و میلان سکرینیار، مارکۆ ئەسینسیۆ لەنێو ئەو یاریزانانەدایە کە یانە فەرەنسیەکە بەنیازە دەستبەردارییان بێت لەم میرکاتۆیەدا.
مارکۆ ئەسینسۆ لە هاوینی 2023 لە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیاوە پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کرد لە سەرەتا لە پێکهاتەی سەرەکیدا بوو بەڵام نەیتوانی بە بەردەوامی متمانەی ئینریکی بەدەستبهێنت.