PM:10:51:10/01/2025
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا دەنگۆی کڕینی هەر یانەیەکی رەتکردەوە و
جەختیکردەوە دەیانەوێت سێیەم بردنەوەی لەسەریەک بەدەستبهێنن.
پێش رووبەڕووبوونەوەی
مانچستەر سیتی و ساڵفۆرد سیتی لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا، پیپ گواردیۆلای راهێنەری
سیتیزن وتی: هیچ شتێک لە بارەی گرێبەستەکانەوە نازانم و وەڵامی هیچ پرسیارێک لەو بارەیەوە نادەمەوە.
باسی
لەوەشکرد، یارییەکە بە جددی وەردەگرن و هیوادارە بتوانن یارییەکی باش بکەن و
دەیانەوێت سێیەم بردنەوەی لەسەریەک بەدەستبهینن چونەکە دەمێکە ئەوە رووینەداوە.
گواردیۆلا
وتیشی: دەنگۆی کڕینی هەر یانەیەک رەتدەکەمەوە چونکە من باش نیم، هەندێک جار من ڕاهێنەرێکی
باشم، بەڵام وەک بازرگانێک باش نیم بۆیە بە هیچ شێوەیەک ئارەزووم لەوە نییە.
دوپاتیشیکردەوە،جۆن ستۆنز هێشتا ئامادە نییە بگەڕێتەوە بۆ مەشق و
ڕاهێنانەکان، هالاندیش بە
باشی پشووی وەرگرتووە و ئیدێرسۆنیش لە دۆخێکی باشدایە.
بیلال کاکە