PM:02:37:10/01/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دی برۆین نزیکە لە خولی ئەمریکا و رێکەوتنی لەگەڵ
یانەی سان دیێگۆ ئەنجامداوە.
گرێبەستی کیڤن دی برۆین لەگەڵ مانچستەر سیتی لەم
هاوینەدا کۆتایی دێت و سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە یانەکەی تا ئێستا پێشنیاری درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی پێنەداوە.
ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە دەبیسترێت کە گرێبەستەکەی
ئەستێرە 33 ساڵانەکە نوێ ناکرێتەوە و بەشێوەیەکی جدی ئەگەری جێهێشتنی هاتۆتە
ئاراوە، هەواڵەکانی ئینگلتەرا باس لەوە دەکەن کە بەم نزیکانە یانە نوێیەکەی ئاشکرا
دەکات.
تۆڕی هەواڵی ئەتڵەتیک باسی لەوە کردووە،
ناوەڕاستکارە بەلجیکییەکە روو لە خولی ئەمریکی دەکات،
هەر بە گوێڕەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، دی برۆین چەند مانگێکە لەگەڵ یانەی
سان دیێگۆ کە تیپێکی نوێیە لە خولی ئەمریکی، لە پەیوەندی دایە و پێدەچێت رێککەوتنی
نێوان لایەنەکان بەمزوانە رابگەیەنرێت.
دی برۆین ئامانجێکی گەورەیە یانەکە کە ساڵی 2025
یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدەدات و دەیەوێت بگاتە لوتکەی تۆپی پێی ئەمریکا.