ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە سعودییە یاریزانێک بگوازێتەوە

PM:03:20:10/01/2025

324 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە سعودییە دانوستان لەگەڵ لاپۆرت بکات و هەوڵی گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا بدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فیچاخێس، یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت سوود لەو دەرفەتە وەربگرن کە ئێستا لە سعودیەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گواستنەوەی ئیمریک لاپۆرتی بەرگریکاری یانەی نەسڕ.

تیپەکەی ئەنچیلۆتی لە هێڵی بەرگریی قەیرانی هەیە، بەتایبەت دوای پێکانی ئیدێر میلیتا و دانی کارڤاخال، شەوی رابردووش هەر بەهۆی پێکانەوە ئۆرێلین چوامینی بەناچاری دانیشاند کە لەم وەرزە زۆر جار ئەو یاریزانە فەڕەنسیەی لە هێڵی بەرگری یاریپێکردووە.

مەدریدیەکان تازە تواناکانی داڤید ئالابایان بۆ گەڕاوەتەوە، بەڵام زیاتر لە ساڵێکە یاریی نەکردووە، هەربۆیە ناتوانن گرەو لەسەر هەمان ئاستی پێشووی بکەن.

بیرۆکەی گواستنەوەی لاپۆرت وەک چارەسەرێکی خێرا لەم زستانەدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئەزموونە زۆرەی ئێمریک لە ئەوروپا هەیەتی، لە یانەکانی ئاتلێتیک بیلباو و مانچێستەر سیتی.