PM:02:09:10/01/2025
60 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆدریگۆ دڵخۆشی
خۆی بە بردنەوەکىیان دەربڕی و بەباشترین دیاری رۆژی لەدایکبوونی ناویبرد.
شەوی رابردوو
ریاڵ مەدرید بە بردنەوە لە مایۆرکا سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا
بەدەستهێنا، لە یارییەکەشدا رۆدریگۆ گۆس گۆڵێکی تۆمارکرد و یەکێک بوو لە باشترین
یاریزانانی یارییەکە.
هێرشبەرە بەڕازیلییەکە کە دوێنێ تەمەنی بوو بە 24 ساڵ دوای یارییەکە وتی: ڕۆژێکی
زۆر تایبەتم بەسەر برد، زۆر دڵخۆشم کە توانیم گۆڵ تۆمار بکەم و سەرکەوتنمان بەدەستهێنا،
هەروەها باشترین دیاری ڕۆژی لەدایک بوون بوو بۆ من، کلاسیکۆش هەمیشە یارییەکی سەخت
بووە و بە دڵنیاییەوە ئەمجارەش وەک خۆی دەبێت، بەڵام ئێمە بەتەواوی ئامادەکاریمان
بۆ ئەو یارییە کردووە و لە دۆخێکی باشداین.
سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ئاستی جود بێلینگهامیش رایگەیاند، جود یاریزانێکی
خەیاڵییە، گۆڵ تۆمارکردن کەمێک قورس بوو بۆی بەڵام هەمیشە یەکلاکەرەوە بووە و هەر
بۆیە لە ریاڵە، ئەوەی دەیکات زۆر ڕوونە.
ڕووبەڕووبوونەوەکانی دوای یاریی نێوان یاریزانانی ڕیال مەدرید و مافیۆ پرسیاری
داهاتووی ڕۆژنامەنووسان بوو بۆ ڕۆدریگۆ، کە هێرشبەرەکەی یانەی ڕیال مەدرید لە
وەڵامدا وتی: سەرنجم لەسەر ئەو گۆڵە بوو کە تۆمارم کرد و نازانم چی ڕوویداوە،
باشترە کاتەکانم بەفیڕۆ نەدەم لە باسکردنی ئەم شتانە.